دوای ١٣ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تورکیا و حەلەب دەستیپێکرد

گەشتە ئاسمانییەکانی شەریکەی فڕۆکەوانی تورکیا بۆ شاری حەلەب کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠١٢ راگیرابوو دوای ١٣ ساڵ دووبارە دەستیپێکرد.
یەکەم کەشت ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:١٠ بە ١٤٥ سەرنشین لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوولەوە بەڕێوەکەوت و کاتژمێر ١٠:١٠ لە فڕۆکەخانەی حەلەب دابەزی.
بەهۆی یەکەم گەشت مەراسیمێک رێکخرا. لە کاتی مەراسیمەکە موعەمەر هاکان جەنگیز کۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە حەلەب ئامادە بوو و باس لە خۆشحالی خۆی بەهۆی دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.