رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە: ٢٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری و خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە کۆمەڵکوژییەکانی نوێ بەردەوامە لە جینۆساید لە غەززە. ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری ١٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢ کەس.
لە ئەنجامی هێرش سەر ناوچەی زەوایدە فەلەستینیێک بە ناوی حامد ئیبراهیم قورەیناوی و هاوسەرەکەی و ٣ منداڵەکەی شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باکووری خان یونس ئەحمەد ئەیوب و ئەنەس لە خانەوادەی سەموور شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەی پەنابەران لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا رەعنا رەمزی یەحیا ئەبو حەمرا و دایکەکەی حەنا ئەبو حەمرا شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.