حەماس: خۆراک و دەرمان وەک چەک لە دژی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە غەززە بەکاردەهێنرێت

حەماس ڕایگەیاندووە کە برسێتی و جینۆسایدی سیستماتیکی لە غەززە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داگیرکارییە کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، کە بەپێی ئەو سیاسەتە خۆراک و دەرمان وەک چەک لە دژی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەکاردەهێنرێت.
عیزەت الرشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، کە بە توندی ئیدانەی دووبارەکردنەوەی ئیدیعا و درۆکانی میدیا عیبرییەکانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەن کە حەماس لە غەززە تاڵان و فرۆشتنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات.
ناوبراو وتی، "تۆمەتەکانی ترامپ بێ بنەمان و هیچ بەڵگەیەکی تێدا نییە. ئەم گێڕانەوەیانە تاوانبارەکە بێتاوان دەکەن لەکاتێکدا قوربانییەکە تاوانبار دەکەن. پێشتر ڕاپۆرت و شایەتحاڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەنێویاندا نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو تۆمەتانەیان پووچەڵ کردووەتەوە. جگە لەوەش، لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی ئەم دواییەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پشتڕاستی کردەوە کە هیچ ڕاپۆرت و دۆزینەوەیەک لەبارەی تاڵانکردنی یارمەتییەکان لەلایەن حەماسەوە نەبووە."
الرشق وتی، "برسێتی سیستماتیکی و جینۆساید لە غەززە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داگیرکارییە کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، کە بەپێی ئەو سیاسەتە خۆراک و دەرمان وەک چەک لە دژی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەکاردەهێنرێت."
ناوبراو داوای لە واشنتۆن کرد کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەجێ بهێنێت و واز لە پشتیوانیکردنی رژێمی سەهیۆنی و قەڵغانکردنی لە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەلەستین بهێنێت.
الرشق بە داوا لە هەموو لایەک بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەت و تەواوەتی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هەموو فەلەستینییەکان بەبێ هیچ سنووردارکردن و مەرجێک زیادی کرد کە پێویستە یارمەتییەکان لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابەش بکرێن و دامەزراوەی فریاگوزاری مرۆیی غەززە کە بەناو ڕێکخراوێکی هاوکارییە و لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکاوە کۆنترۆڵ دەکرێت، تەڵەیەک بۆ کوشتنی خەڵکی برسی و پێویستیدارە.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بۆ پێگەی هەواڵی "ئەکسیۆس" ڕایگەیاند، "نیگەرانی" لە ڕاپۆرتەکانی برسێتی لە غەززە و حەماسی تۆمەتبار کرد بە تاڵانکردنی هاوکارییەکانی چوونە ناو ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.