لە ئەنگۆلا ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەردەوامە: ٣٠ کوژراو و ٢٧٧ بریندار

ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
جێگری کۆمیساری ماتیۆس دی لیمۆس ڕۆدریگێز، وتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی ئەنگۆلا بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا ٢٧٧ کەس بریندار بوون کە ١٠یان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و وتی، "جارێکی دیکە بە بێ دوو دڵی ئەم کردەوە بەربەرییانە ڕەتدەکەینەوە کە هەڕەشە لە نەزمی گشتی و ئارامیی گشتی دەکەن. هێزە بەرگری و ئەمنییەکانمان ئامادەن و هۆشیارن لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ ناسەقامگیری."
ڕۆدریگێز ڕایگەیاند کە هەزار و ٥١٥ کەس ڕاگیراون و ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەوان دەستی پێکردووە.
جواو لۆرێنسۆ سەرۆکی ئەنگۆلا لەدوای ڕووداوەکان بۆ یەکەمین جار لە وتارێکدا بۆ میللەت، ئەو کارانەی کە باسی لێوە دەکرێت بە ڕەفتاری تاوانکاری وەسف کرد و خەمێکی قوڵی بۆ لەدەستدانی گیانی خۆیان دەربڕی.
ناڕەزایەتی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە لواندای پایتەخت لە ٢٨ی تەمموزەوە دەستیپێکرد، دوای بڕیارەکەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی گازۆیل بۆ یەک لەسەر سێ لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی یارمەتییە گرانبەهاکانی سووتەمەنی.
شۆفێرانی پاس و تاکسییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخەکان مانگرتنیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٨٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٩ هەزار و ٥٨٨ کەس.
خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بەسەر رژێمی داگیرکەردا بسەپێندرێت و فراوانکردنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان بە "حوکمی لەسێدارەدان" بۆ ئەسیرەکانە.
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.