ئۆکراینا هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا

سوپای ئۆکراینا هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا لە ناوچەکانی ریازان، سامارا، ڤۆرۆنێژ و پێنزا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی ئۆکراینا راگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رووسیا هێرش کراوە سەر هەنێک ئامانج لە رووسیا.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەکانی ریازان، سامارا، ڤۆرۆنێژ و پێنزا کراونەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە دامەزراوە نەوتییەکان تەقینەوە رووی دا و ئاگر دەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٨٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٩ هەزار و ٥٨٨ کەس.
خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بەسەر رژێمی داگیرکەردا بسەپێندرێت و فراوانکردنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان بە "حوکمی لەسێدارەدان" بۆ ئەسیرەکانە.
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.