رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر بارەگای مانگی سووری فەلەستین لە غەززە

لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خان یونس کارمەندێکی مانگی سوور شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون. دوای بۆردومانەکە لە ناو باڵەخانەی مانگی سوور ئاگر دەرکەوت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر بارەگای مانگی سووری فەلەستین لە باشووری خان یونس. بە پێی زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی خۆجێ بە دەستهاتوون، هێرشەکە راستەخۆ بۆ سەر شوێنی کارمەندان ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی مانگی سوور شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون. دوای تەقینەوەکە لە ناو باڵەخانەکەدا ئاگر دەرکەوت و زیانێکی گەورە بە باڵەخانەکە گەشت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرشی ڕاستەوخۆ سەر مەدەنییەکان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر ٢٠٥ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٨٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٩ هەزار و ٥٨٨ کەس.
خانەوادەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بەسەر رژێمی داگیرکەردا بسەپێندرێت و فراوانکردنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکان بە "حوکمی لەسێدارەدان" بۆ ئەسیرەکانە.
ئیدیعای دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ غەززە نێردراوە، لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا لە ڕاستیدا تەنها ٣ ملیۆن دۆلار نێردراوە.