بەیاننامەکەی حەماس سەبارەت بە ئیدیعای دانانی چەک: جێگەی باسیش نییە

حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەو تۆمەتانەی کە باس لەوە دەکەن کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیران لە غەززە ڕازیبوون بە دانانی چەکەکانیان، ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین.
حەماس ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە، "حەماس ڕازی بووە چەکەکانی دابنێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "تا داگیرکاری بەردەوام بێت، بەرخۆدان و چەک مافێکی نیشتمانی و یاساییە" و ئەوەش بە نۆرمەکانی نێودەوڵەتی پشتڕاست کراوە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دانانی چەک جێگەی باسیش نییە، مەگەر گەلی فەلەستین بە تەواوی مافە نەتەوەییەکانی خۆیان بەدەست بهێنن و راگەیاند، "دووپاتی دەکەینەوە کە یەکەمیان (مافی نەتەوەییمان) دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینییە کە سەروەری تەواوی هەبێت، کە قودس وەک پایتەختی وڵاتەکەی بێت."
گوایە ویتکۆف لەگەڵ کەسوکاری زیندانیانی سەهیۆنی لە تەلئەبیب کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ناتانیاهۆ بڕیاری کۆتایی هێنان بە شەڕەکەی داوە و وتووە، "حەماس ڕازی بووە چەکەکانی دابنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.