رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە مەندەییەکانی چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیی کردە ئامانج

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە ١٢ کەس شەهید بوون کە ٩یان چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەرتی غەززە. بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەکان، لە شاری رەفەح دووبارە هێرش کرایە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر قوتابخانەی ئەمەل و بارەگای مانگی سوور لە خان یونس ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرش سەر قوتابخانەکە ٢ فەلەستینی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارمەندێکی دەزگاکە شەهید بووە و ٣ کارمەندیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر هەروەها گەڕەکی توفاح لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی بۆردومان کرد.
رژێمی داگیرکەر بە پشتێوانی بێ دەنگی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.