لە هیندستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو کەناڵی ئاو: ١١ کوژراو

لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی وڵاتی هیندستان ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ١٥ کەس کەوتە ناو کەناڵیکی ئاو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس مردن.
ڤینیت جایسوال بەرپرسێکی ئەمنی هیندستان سەبارەت بە رووداوەکە راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی گەڕانەوە لە مەراسیمێکی دوعاکردن کەوتووە ناو کەناڵی ئاو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس مردوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە ٤ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
لێپرسینەوە سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە و سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکە راگەیاند کە خانەوادەی مەغدوورەکان قەرەبوو دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.