بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ ئێران دەهەژێنێت

لە شاری زەهکەلوتی پارێزگای کرمانی وڵاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ ڕووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی ناوەندی بوومەلەرزانی زانکۆی تارانی وڵاتی ئێران، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٣٦ (بەکاتی ناوخۆیی) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ لە شاری زەهکەلوتی پارێزگای کرمانی وڵاتی ئێران ڕووی دا.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢٨ کیلۆمەتر رووی دا. سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی و ماددی تاوەکو ئێستا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.
بەرپرسانی وڵات رایانگەیاند، لێکۆلینەوە لەبارەی ئەگەری زیانەکان بەردەوامە و دواتر ڕاگەیەندراوی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.