لە غەززە ١٨٠ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوون کە ٩٣یان منداڵن

بەهۆی گەماڕۆی توندی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ١٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٩٣یان منداڵن.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە ١٨٠ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە کە ٩٣یان منداڵن.
ئەم ژمارەیە تەنها ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت کە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ژمارەی راستی زیاترە لەوە چۆن کەسانێک هەن کە لە خانووکانیان گیانیان لەدەستدەدەن پێش لەوەی بگوازرێنەوە نەخۆشخانە و لە ناویان لە تۆماڕە فەرمییەکان زیاد ناکرێت.
دەستنیشان کرا، هاوکارییەکان بەس نین و دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە گەماڕۆ بهێنرێت.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، ٣٠ هەزار کەس تووشی بەدخۆراکی بوونەتە و ٢٦٠ هەزار منداڵی خوار ٥ ساڵ ناتوانن خواردن بەدەستبهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.