یەمەن بە مووشەکی هایپرسۆنیک فڕۆکەخانەیەکی داگیرکراو دەکاتە ئامانج

هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند، فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن)یان لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین-٢" کردە ئامانج.
وتەبێژی سەربازیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە وەک وەڵامدانەوە بە هێرش و کۆمەڵکوژی و جینۆساید و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئەنجام دراوە. هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە وەڵامی ئیستفزازی داگیرکەران لە دژی مزگەوتی ئەقسا لە قودس ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆحی مێژوویی خۆڕاگری گەلی یەمەن، باوەڕ و بەها ئەخلاقییەکانیان و پابەندبوونیان بە دۆزی فەلەستین.
یەمەن ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری تا کۆتایی هاتنی هێرشەکانی سەر غەززە و هەڵگرتنی گەمارۆکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی کۆتاییدا کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخەن.
شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانەوە بۆ سەر شارۆچکەکانی دەیر سەریان و زوتار لە باشووری لوبنان و هەروەها لە دەوروبەری ڕووباری لیتانی، کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
رووسیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە هەزار سەربازی ئەسیر ئاڵوگۆڕ بکات.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٧ فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.