جولەکەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

جولەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
جولەکەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە کردنە ئامانجی شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکانی قودس.
گروپێک جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە لە دەروازەی مەغاریبەوە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو حەوشەی مزگەوتە پیرۆزەکە چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتی هێرشەکەدا رێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کرا و بەربەست لە چوونەوە ژوورەوەی مزگەوتەکە دانرا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ڕۆژانی کۆتاییدا هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا زیاد کردووە.
ئیدارەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە رێگری لە پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر شوێنە پیرۆزەکان بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.