شەھیدێکی تر لە ژێر زوڵمدا: زیندانییەکی غەززەیی شەھید کرا

رژێمی سەهیۆنی بەندکراوێکی دیکەی غەززەیی لە ناوەندێکی لێپرسینەوە شەهید کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هارەتزی داگیرکەر، رژێمی سەهیۆنی کوژرانی ئەسیرێکی تەمەن ٤٠ ساڵانی فەلەستینی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە غەززە بە دیل گیرا و لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی یەکەی ئاسایشی ناوخۆی شەبەک ڕاگیرابوو، شاردوەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیندانییەکە لە کاتێکدا دەستەکانی بەسترابوو، لە بەرزاییەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. کاربەدەستانی سەهیۆنی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناوبراو لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن کەوتووەتە خوارەوە. بەڵام لە ڕاپۆرتی پشکنینی تەرمەکەدا دەرکەوتووە کە دەستەکانی شەهیدەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەستراوەتەوە.
ئەوەی لەوەش ترسناکترە، تەرمی ئەو زیندانییە بەبێ ناسنامە گواستراوەتەوە و وەک "کەسێکی نەناسراو" تۆماڕ کراوە. بەڵام شەبەک ناسنامەی ئەو زیندانییەی دەزانی. ئەم کارەی داگیرکەران وەک هەوڵێکی سیستماتیکی بۆ پەردەپۆشکردنی ڕووداوەکە لێکدەدرێتەوە.
بەناو وەزارەتی دادی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەواو بووە و هیچ تۆمەتێکی تاوانکاریی نەخراوەتە پاڵ.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای شەڕەوە لانیکەم شەش بەندکراوی فەلەستینی لە کاتی لێپرسینەوەکانی شەبەکدا شەهید بوون. لە هەمان کاتدا رژێمی سەهیۆنی هەندێک جار ئەو فەلەستینیانەی کە دەستبەسەری کردوون بە کۆمەڵ ئازاد دەکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پراکتیزەکانی وەک ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی، پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لە تەندروستی، برسێتی، گۆشەگیری و گوشاری دەروونی لە نێو رژێمی سەهیۆنی بە ڕەزامەندی بەرزترین ئاستی دامودەزگاکان بەڕێوە دەچێت. ئەمەش لەلایەن ئیتامار بن گڤیر وەزیری ڕاستڕەوی ئاسایشی نیشتمانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
بە بڕوای شارەزایان ئەم کارانە بە ڕوونی پەیماننامەکانی جنێڤ پێشێل دەکەن و تاوانی جەنگ پێکدەهێنن. بەڵام نەبوونی وەڵامێکی کۆنکرێتی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، تاوانەکانی داگیرکەران زیاتر دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر بەردەوام خەڵک بە فەرمانی چۆڵکردن ئاوارە دەکات و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا ٨٢ لەسەدی غەززە وەک "ناوچەیەک کە پێویستی بە چۆڵکردن هەیە" ناسێنراوە. بەڵام لە واقیعدا فەلەستینییەکان هیچ شوێنێکیان بۆ پەناگە نەماوەتەوە.
لە کەنارئاوەکانی نیمچەدوورکەی کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ١٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥١ هەزار و ٤٤٢ کەس.