زەوی لەرزین لە چین: ١٠ کوژراو و ٣٣ بێسەروشوێن

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چین تووشی وشکەساڵییەکی سەخت بووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین ڕووی دا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بێسەروشوێنن.
لە پارێزگای گانسو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بارانێکی زۆر کاریگەری لەسەر ناوچەکە دروستکردووە و دواتر لافاو و زەوی لەرزین ڕووی داوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی شینخوا، لەو کارەساتانەی ڕوویاندا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ٣٣ کەس بێسەروشوێنن.
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، کارەبا و ژێرخانی پەیوەندی لە هەندێک ناوچە زیانیان پێگەیشت و پەککەوتن.
شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین فەرمانی دا هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن فراوانتر بکرێت و بەپەلە ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە لافاو بگیرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لایەنگرانی حزب الله و بزووتنەوەی ئەمەل ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانی "تەسلیمکردنی چەک بە دەوڵەت"ی حکومەتی لوبنان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە حکومەت کڕنۆشی بۆ رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا داناوە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٠١ کەس کە ٩٨یان منداڵن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەیامی سەرەخۆشی بۆ تیرۆرکردنی ئەبو خەلیل ویشا ئەندامی کۆمینتەی ناوەندی بەرەی جەماوەری و موفید حەسەن لە لوبنان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەهیۆنی بڵاوکردەوە. بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین زیاتر دەکات.