ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٩ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤٩١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦١ هەزار و ٣٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری دەلهی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی دیوارێک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە کرد.
پۆلیسی ئەفغانستان ٩ تۆن مادەی هۆشبەری لەناوبرد و ١٠٠ کەسی لە باشووری ئەفغانستان دەستبەسەر کرد.