خۆپیشاندانی بەرفراوان لەناو ڕژێمی داگیرکەردا: دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی غەززە ڕابگیرێن

هەزاران کەس لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە تەلئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلیان کرد.
خۆپیشاندانی بەرفراوان لە سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجام درا بۆ داواکردنی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە. سەدان خۆپیشاندەر لە تەلئەبیب خوازیاری کۆتایی هێنان بە هێرشەکان و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیران بوون.
خۆپیشاندەران شەقامی ئایلۆنیان داخست و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاند و ناوبەناو لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون. بەشێک لە خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بەناوبانگ و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکانیان کرد.
بەشی پۆلیسی شارە گەورەکان دەستوەردانی لە خۆپیشاندانەکاندا کرد و خەڵکێکی زۆریان دەستبەسەر کرد. هاوکات هەڕەشە لە خۆپیشاندەران لەلایەن گروپە چەکدارە ڕاستڕەوەکانەوە بڵاوکرایەوە.
هەروەها بنەماڵەی دیلەکان لە دژی پەرەسەندنی شەڕەکە دەنگیان بەرزکردۆتەوە. خۆپیشاندەران بنیامین ناتانیاهۆی بەناو سەرۆک وەزیران تۆمەتبار دەکەن بەوەی ئەگەر پلانەکەی بۆ داگیرکردنی غەززە بە تەواوی جێبەجێ بکات، ژیانی منداڵەکانیان دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن نەتانیاهۆیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە هۆکاری سیاسی ڕێگری لە دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان لەگەڵ حەماس دەکات. ئەم پێشهاتانە دوای ئەوەی نەتانیاهۆ پلانی داگیرکردنی تەواوی غەززەی ڕاگەیاند، توندتر بوون.
بەپێی ئەو پلانە شاری غەززە دادەبەزێت بۆ ناوچەکانی باشووری خۆی و گەمارۆ دەدرێت و دواتر هێرشی زەمینی توند دەستپێدەکات. لە قۆناغی دووەمیشدا کەمپەکانی پەنابەران دەکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢١٧ کەس کە ١٠٠یان منداڵن.