ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات رژێمی داگیرکەر لە پێشبڕکێکان قەدەغە بکات

فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین، داوای لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کرد کە رژێمی داگیرکەر لە پاڵەوانێتییەکان قەدەغە بکات.
فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین، دوابەدوای مردنی سلێمان ئەلعوبەید، یاریزانی پێشووی نیشتمانیی تۆپی پێی فەلەستین، لە هێرشێکی داگیرکاریدا، بانگەوازێکی توندی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کرد.
ئەلبانیز بە گێڕانەوەی پۆستەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئێکس سەبارەت بە مردنی ئەلعوبەید، وتی "یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، کاتی ئەوە هاتووە بکوژانی (ئەلعوبەید) لە پێشبڕکێکان دەربکەین. با وەرزشەکەمان لە ئاپارتاید و جینۆساید پاک بکەینەوە."
ئەلعوبەید تەمەن ٤١ ساڵ، چوارشەممەی ڕابردوو لە کاتی چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیی لە کەرتی غەززە لە هێرشێکی داگیرکاریدا کوژرا. فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڵەستین ئەو یاریزانەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی مێژووی تۆپی پێی فەلەستین وەسف کرد. ئەلعوبەید لە غەززە لەدایکبووە و باوکی پێنج منداڵە، لە ٢٤ یاری فەرمیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەلەستین دوو گۆڵی تۆماڕ کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مانگی تەمموزدا هێزەکانی داگیرکەر ٦٦٢ کەسیان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات بە دیل گرت. لە نێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون ٣٩ منداڵ و ١٢ ئافرەت بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.