کەتائیبی قەسام ناوەندی فەرماندایەتی رژێمی داگیرکەر مووشەکباران کرد

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک ناوەندی فەرماندایەتی رژێمی داگیرکەر مووشەکباران کرد.
کەتائیبی قەسام لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، "موجاهیدەکانمان بە مووشەکەکانی هاوەن ناوەندی فەرماندایەتی و کۆنترۆلی رژێمی دوژمن لە بەرزایی سورانی لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی کردە ئامانج."
گروپەکانی بەرخۆدان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا زیانێکی گەورەیان بە رژێمی داگیرکەر گەیاندووە و هەزاران سەربازی داگیرکەری کوشتووە.
هەروەها لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی دیکە لە گەڕەکی توفاح بە قەناسی "غول" سەربازەکانی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٥ هەزار و ٨٨ کەس.
رژێمی سەهیۆنی ١٠ ئەسیری فەلەستینی کە لە کاتی هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد. ئەو ئەسیرانە ئازادکراوانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مەسجدی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.