حزب الله کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە شەرمەزار دەکات

یەکەی پەیوەندییەکانی میدیایی حزب الله-ی لوبنان، هێرشیرژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی ٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززەی بە تاوانێکی دڕندانەی شەڕ وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا.
یەکەی پەیوەندییەکانی میدیایی حزب الله-ی لوبنان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەبیرهێنایەوە کە لە ئەنجامی بۆردومانی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەست خێمەی ڕۆژنامەنووسان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕۆژنامەنووسان شەهید بوون.
لە بەیاننامەکەدا سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی ئەم هێرشە تاوانێکی تەواوەتی جەنگە و ئاماژە بەوە کراوە کە رژێمی داگیرکەر بە تەواوی لە بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان دوورکەوتووەتەوە.
حزب الله ڕایگەیاند، هەوڵی تیرۆرکردنەکە بۆ دانانی بەربەست لە توانای میدیاکان بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی داگیرکاری ئەنجام دراوە، ئەمەش وەک بەشێک لە پلانەکانی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە ئامانجی پەردەپۆشکردنی سیاسەتە نامرۆڤانەی داگیرکارییە، وەک جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و برسێتی.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕۆژنامەنووسانی شەهید، بەڕێوەبردن و ستافی کەناڵی جەزیرە و ئەندامانی ڕۆژنامەگەری ئازاد لە فەلەستین و لە سەرانسەری جیهانی عەرەبی-ئیسلامی دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامی باوەڕی میدیاکان کراوەتەوە بە ڕۆڵی خۆیان کە لەگەڵ ستەملێکراواندا وەستاوە بەرامبەر ستەمکاران و بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان سەرەڕای سەختییەکان.
حزب الله داوای لە هەموو میدیا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، دڕندەیی رژێمی داگیرکەر لە دژی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن شەرمەزار بکەن و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.