ئاسمانی ئەنکۆرەیج پێش کۆبوونەوەی پوتین و ترامپ دادەخرێت

ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
بەرپرسانی فڕۆکەوانی ئەمریکا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان زیاد کردووە پێش کۆبوونەوەی ١٥ی ئابی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنکۆراجی پایتەختی ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا.
لەو چوارچێوەیەدا ڕاگەیەندرا کە ئاسمانی شارەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکان سەبارەت بە ماوەی داخستنەکە و مەودای داخستنەکە ڕادەگەیەنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.