ڕۆژنامەنووسێکی "ئیسرائیلی" شانەی هەواڵگری ئاشکرا دەکات کە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دامەزراوە

ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ڕۆژنامەنووس یوڤاڵ کە لە پێگەی هەواڵی سەهیۆنی "٩٧٢" کاردەکات، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل" دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تیمێکی بە ناوی "خانەی شەرعیەت" دروستکردووە و مەبەست لەم تیمە کۆکردنەوەی زانیاری بووە کە ئۆپڕاسیۆنەکانی سوپا لە غەززە "شەرعیەتدان" بکات.
یوڤاڵ ڕایگەیاند کە ئەرکی سەرەکی ئەم شانە دۆزینەوەی ڕۆژنامەنووسانی غەززە بووە کە دەتوانرێت وەک بریکاری نهێنی حەماس وێنا بکرێن و وتی، "ئەوان بەدوای ڕۆژنامەنووسەکاندا ڕۆیشتن، چالاکانە بەدوایاندا گەڕا و سەرەڕای هەوڵدان بۆ چەند ڕۆژێک، نەیانتوانی هیچیان بدۆزنەوە. ئەمە بەگشتی بۆ 'شەرعیەتدان' بوو بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان."
یوڤاڵ هەروەها نووسیویەتی، "سوپا شەوی ڕابردوو چوار ڕۆژنامەنووسی لە غەززە کوشت. لە بەرامبەردا میدیای ئیسرائیل تا ڕادەیەکی زۆر کوشتنی بەکۆمەڵ و برسێتی و جینۆسایدی ئاسایی کردووەتەوە، کە خیانەت لە پیشەکەی دەکات. ئەم خیانەتەش بەردەوامە و مانشێتەکانی ڕاگەیاندنی کوشتنی ئەنەس شەریف، کە بە تەواوی لە باوەشی لێدوانەکەی وتەبێژی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلدایە. بەڵگەنامەکان کە گوایە شەریف پەیوەندی بە حەماسەوە کردووە لە لایەن سوپا پێشکەش کراوە."
ڕۆژنامەنووسە سەهیۆنییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "من باوەڕم وایە ئیسرائیل ئەنەس ئەلشەریفی کوشتووە تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووس بووە چوونە ناو غەززە بۆ ئەوەی ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن کەمترین بێت."
ئەڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای داگیرکەر پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە شەریف ئەندامی حەماسە. پێشتر حەمزە ئەلدەهدوی بە ئەندامی جیهادی ئیسلامی تۆمەتبار کردبوو.
یوڤاڵ هەروەها وتی، "ئەگەر ئەم تۆمەتانەش ڕاست بن، هێشتا گرنگ نییە. ئاخر بەم لۆژیکە دەتوانرێت زۆرینەی ڕەهای ڕۆژنامەنووسان لە ئیسرائیل بکرێتە ئامانج ئەگەر بەڵگەنامەیەک بیسەلمێنێت کە لە سوپادا خزمەتیان کردووە یان یەدەگ بوون."
یوڤاڵ ئەبراهام پرسیاری کرد، "کەواتە بۆچی ئێستا کوشتوویانە؟ چەند مانگێک بوو شوێنی زانرابوو"، لە وەڵامدا وتی، "وەڵامەکە ڕوونە: لە سەروبەندی پلانەکەیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی غەززە...."
ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خێمەی ڕۆژنامەنووسان پەیامنێرانی کەناڵی جەزیرە ئەنەس ئەلشەریف و محمد قورەیقە شەهید بوون. ئەوان بوونە ٢٣٦هەمین ڕۆژنامەنووس کە لە شەڕی غەززەدا بە دەستی سەهیۆنیەکان کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.