گۆتێرێس: پێشێلکاری ڕەگەزی جددی دژی فەلەستینییەکان دەستنیشانکرا

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند کە بە هۆی تۆمەتی توندوتیژی ڕەگەزی لە دژی زیندانیانی فەلەستینی هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ڕاپۆڕتی داهاتوودا لیستی دەستدرێژی ڕەگەزی زیاد دەکەن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەک بۆ رژێمی سەهیۆنی بڵاو کردەوە.
گۆتێرێس بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە دەستی کەوتووە، تۆمەتەکانی وروژاند کە هێزەکانی رژێم توندوتیژی ڕەگەزییان لە دژی زیندانیانی فەلەستینی ئەنجام داوە.
گۆتێرێس لە ڕێگەی نوێنەری رژێمی سەهیۆنییەوە پەیامەکەی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە "بەپێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکان، پێشێلکارییە ڕەگەزییە جیددیەکان بەرامبەر بە فەلەستینییەکان دەستنیشانکراون". هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی ڕەتکردنەوەی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چوونە ناو زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، وا دەکات کە بە وردی دیاریکردنی ڕادەی پێشێلکارییەکان قورس بێت.
ناوبراو ڕاگەیاند، "هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی چاودێری دەکرێن و لەوانەیە لە ماوەی ڕاپۆرتی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بخرێنە لیستی دەستدرێژی ڕەگەزیەکانەوە. رژێم ڕاسپێردرا کە دەستبەجێ هەموو کردەوەکانی توندوتیژی ڕەگەزی ڕابگرێت و بەپەلە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکان بکات."
نوێنەری رژێمی سەهیۆنی لێدوانەکانی گۆتێرێسی ڕەتکردەوە و ئیدیعای کرد کە ئەو تۆمەتانە بێ بنەما و لایەنگرین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ماوەی هەفتەیەکدا ٧٦٣ جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا، سێ کاتژمێر وتووێژیان ئەنجام دا. هەردوولا گفتوگۆکانیان بە "بنیاتنەر" و "وردەکارانە" وەسف کردووە. هەروەها لە لوتکەکەدا تیشک خرایە سەر ئەگەری ئاگربەست و گەرەنتی ئەمنی پەیوەست بە شەڕی ئۆکرانیا.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٨ کەس شەهید بوون. ٤ کەس لە شەهیدەکان منداڵ بوون و ٦یان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی سەهیۆنی بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.