ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەشتە ٨٥ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار کەس

ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەشتە ٨٥ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٨٥٤ کەس کە لە سەدا ٥٠.٠١یان پیاو و لە سەدا ٤٩.٩٩یان ئافرەتن.
دەزگای ئامارەکانی تورکیا ئاماری کۆتایی ژمارەی دانیشتوانی تورکیای بڵاو کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگاکە ژمارەی دانیشتوانی تورکیا کە لە کۆتاییدا ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٩٤٤ کەس لە شەش مانگی سەرەتایی ساڵدا ١٥٩ هەزار و ٩١٠ کەس زیادی کردووە و لە ١ی تەمووز گەشتە ٨٥ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٨٥٤ کەس.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە سەدا ٥٠.٩١ی دانیشتوان واتە ٤٢ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ٥٨٤ کەس پیاو و لە سەدا ٤٩.٩٩ واتە ٤٢ ملیۆن و ٩٠١ هەزار و ٢٧٠ کەس ئافرەتن.
ئەو کەسانەی لە تورکیا دەژین دەبێت ناونیشانێک وەک شوێنی دانیشتنیان تۆماڕ بکەن. تورکیا بە پێی ئەم تۆماڕانە سەرژمێری وڵات ئەنجام دەدات. ئەگەر کەسێک شوێنێک وەک ناونیشانی دانیشتنی خۆی تۆماڕ نەکات سزای پارەیی دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.