لە غەززە ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.
دەزگای هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئادار و حوزەیران بەدخۆراکی لە نێوان منداڵەکان خوار ٥ ساڵ دوو ئەوەندە زیادی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە مووشەکێکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی جۆری "فەلەستین-٢"یان بەرەو فڕۆکەخانەی لۆد بە مەبەستی پشتیوانی لە فەلەستین و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە هەڵداوە.
گروپێک جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
محەمەد گولتەکین تەمەن ١٦ ساڵە کە بۆ فێنکبوون کەوتبوو ناو کەناڵی ئاو ون بوو. دوای چالاکییەکانی گەڕان تەرمی منداڵەکە دۆزرایەوە.
راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.