رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر خانوویێک لە غەززە: ١٠ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە گەڕەکی زەیتوون ١٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خانوویێک لە گەڕەکی زەیتوون ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد، هێرشەکە بۆ سەر خانووی خانەوادەی کاشکو ئەنجام دراوە و ئەو کەسانەی لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕزگار کراون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی عەودە باسیان لەوە کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی ٧ کەس شەهید بوون و ٢٦ کەسیش بریندار بوون.
٦ کەس لە بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوتێک ئەنجام درا و لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند کە دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی دۆنێتسک گرتووە.
لە شارۆچکەی سندرگەی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
وێنە ئاسمانییەکان کە لە غەززە گیراون، ڕادەی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە ئاشکرا دەکەن.