ڤایرۆسی چیکۆنگونیا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە: زیاتر لە ٢٤٠ هەزار حاڵەت لە ١٦ وڵاتدا

ئەمساڵ لە ١٦ وڵات زیاتر لە ٢٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی چیکۆنگونیا بوون کە لە مێشوولەوە دەگوازرێتەوە و هەروەها ٩٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تسێ چین وان، وەزیری ژینگە و ئیکۆلۆژی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند، سەگی ڕۆبۆت بەکاردەهێنرێت بۆ بەکارهێنانی قڕکەر لەو ناوچانەی کە تیمەکانی کۆنترۆڵکردن بەزەحمەت دەستیان پێدەگات.
تسێ گوتیشی، "لە مانگی داهاتووەوە بەرنامەی تاقیکاری دەستپێدەکەین، ئەگەر سەرکەوتوو بوو، ژمارەکە زیاد دەکەین."
ئامانجی بەرنامەکە کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئەو کارمەندانەیە کە لە کەشوهەوای گەرمدا کاردەکەن و بەرەنگاربوونەوەی مێشوولە کاریگەرتر بکات.
هەروەها حکومەتی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە باشترکردنی شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشوولە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا، زریانی ئێرین بە خێرایی لە کەنارەکانی کاریبیەوە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٩ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە مووشەکی نوێیان بەرهەم هێناوە کە زۆر پێشکەوتووترە لە مۆدێلەکانی پێشووتر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٧٥٨ کەس.