کارەساتی لافاو لە پاکستان: ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە وڵاتی بەهۆی بارانبارنی بەخوڕ لافاو هەڵساوە و تاوەکو ئێستا ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زیانەکانی کارەساتی لافاو لە وڵاتی پاکستان بەرەو زیادبووندایە. دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە سەرانسەری ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لیوا ئینام حەیدەر سەرۆکی دەزگاکە ڕایگەیاند، بارانبارینی وەرزی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠ چڕترە و پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئەیلول ٣ بارانبارینی دیکە ببارێت.
حەیدەر ڕوونیکردەوە، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پاکستان هەبووە و بووەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان، بەتایبەتی لە قەزاکانی بونەر و باجاور و باتاگرام، بابوسار لە گیلگیت-بالتستان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندایە.
حەیدەر ئاماژەی بەوەدا کە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی خەیبەر پەختونخوا بێسەروشوێن بوون، هێشتا بەردەوامە.
عەلی ئەمین گوندپور، سەرۆک وەزیری هەرێمی خەیبەر پەختونخوا ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییە، لانیکەم پێنج هەزار و ٣٨٠ ماڵ لە حەوت گوندی قەزای بونەر زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی نیشتمانی فەلەستین و نازناوی "بومەلەرزە" محەمەد شەعلان لەکاتی بۆ هێنانی خۆراک بۆ بنەماڵەکەی لە خان یونس بەهۆی تەقەی سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە کە لە لایەن ئیێل زەمیر سەرۆکی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەر پێشکەش کرابوو پەسەند کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بە "پاڵەوانی جەنگ" وەسف کرد.
رووسیا پاشماوەی هەزار سەربازی دیکەی ڕادەستی ئۆکراینا کرد.