لە شاری تەبەسای وڵاتی جەزائیر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ رووی دا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ ڕیختەر شاری تەبەسا لە ڕۆژهەڵاتی جەزائیری هەژاند. دوای بوومەلەرزەکە چەندین بوومەلەرزەی بچووکتر روویان داوە.
ناوەندی لێکۆلینەوەکانی فەزایی، ئاسترۆفیزیک و جیۆفیزیکی جەزائیر ڕاگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ١٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی نەگرینی پارێزگای تەبەسا بووە.
١٠ خوڵەک دوای بوومەلەرزەکە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤.٧ رووی دا.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی جەزائیر ڕاگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی تۆماڕ نەکراوە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ لە پارێزگای بومەرداس بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٠ روویدابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیاتر لە ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر نەخۆشخانە و خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە ٣٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.