رژێمی داگیرکەر دووبارە هێرشی کردە سەر نەخۆشخانە و خاڵی دابەشکردنی هاوکاری: ٣٢ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر نەخۆشخانە و خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە ٣٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی نەخۆشخانە و شاهێدحالەکان، سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر حەوشەی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر مەدەنییەکان لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە زیکیم ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکان لە گەڕەکی بورەیج ٣ کەس، لە ڕێوڕەوی نەتزاریم کەسێک شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی باسا لە ڕۆژئاوای دەیر بەلەح کەسێک شەهید بوو و لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات کەسێک شەهید بوو.
چەندین هێرشی توند بۆ سەر شاری رەفەح ئەنجام دران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤ کەس شەهید بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە هەمان شارەکە ١٣ کەس شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی ئومێدی یارمەتی شیری وشکی پێشکەش بە زۆرێک لە خێزانەکانی غەززە کرد، کە زۆرێک لە کۆرپەکان لە ژێر هێرش و گەمارۆی رژێمی داگیرکەردا تووشی کێشەیەکی زۆر دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەس.
لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.