لە ئیزمیر بەڵەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ٤ کوژراو

لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
فەرماندایەتی ئاسایشی کەنارئاوەکانی تورکیا ڕاگەیاند، دوای هاتنی هەواڵی خەتەری نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران تیمەکانی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بە هەلیکۆپتێر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەشتی ئاسایشی دەریا و ٥ بەڵەمی دەریایی ٢ کۆچبەر بە زیندوویی ڕزگار کران و تەرمی ٤ کۆچبەر دۆزرایەوە.
چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە.
تیمەکانی فەرماندایەتی جەندرمەی پارێزگای بەشداریان لە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی ئومێدی یارمەتی شیری وشکی پێشکەش بە زۆرێک لە خێزانەکانی غەززە کرد، کە زۆرێک لە کۆرپەکان لە ژێر هێرش و گەمارۆی رژێمی داگیرکەردا تووشی کێشەیەکی زۆر دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەس.
لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.