لە ئیسپانیا بەهۆی گەرمای زۆر ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس مردن

لە وڵاتی ئیسپانیا گەرمای زۆر کاریگەری زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون.
بە پێی ئامارەکانی سیستەمی چاودێری مردنی ڕۆژانە، ژمارەی مردن بەهۆی گەرما تاوەکو ١٦ی ئاب بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاد بووە.
ساڵی ڕابردوو لە ١٥ی ئایار تاوەکو ٣٠ی ئەیلوول ٢ هەزار و ١٢ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردوون و ئەمساڵ تەنها تا ١٦ی ئاب ٢ هەزار و ٤٠٥ کەس مردوون.
لە دوو هەفتەی سەرەتایی مانگی ئاب ٩٣١ کەس مردوون.
لە ١٦ی ئاب لە ٢٢٤ ناوچەی وڵات پلەی گەرما ٤٠ پلەی تێپەڕاند و لە شاری قورتوبا لە باشووری وڵات پلەی گەرما ٤٤.٧ پلە تۆمارکرا.
ئینیستتیۆتی کەشناسی ئیسپانیا ڕاگەیاند، پێدەچێت کۆتایی ئەم هەفتەیە گەرمای زۆر کاریگەریەکەی کەم بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی ئومێدی یارمەتی شیری وشکی پێشکەش بە زۆرێک لە خێزانەکانی غەززە کرد، کە زۆرێک لە کۆرپەکان لە ژێر هێرش و گەمارۆی رژێمی داگیرکەردا تووشی کێشەیەکی زۆر دەبن لە دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٢٣٠ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.