ئۆکرانیا لە بەرامبەر گەرەنتی ئەمریکا بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار چەک دەکڕێت

ئۆکرانیا بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی وڵاتەکەی بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار چەک لە ئەمریکا دەکڕێت کە لەلایەن ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین دەکرێت.
لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەی نێوان دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرکردەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
ئۆکرانیا پابەند دەبێت بە کڕینی چەکی ئەمریکی بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار، کە لەلایەن ئەوروپاوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، بۆ گەرەنتی ئاسایشی وڵاتەکەی دوای ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ رووسیا.
بەم پێیە، کیێڤ و واشنتۆن ڕێککەوتنێکی ٥٠ ملیار دۆلاریان لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکرانیاییەکان واژۆکرد کە پێشەنگن لەم تەکنەلۆژیایەدا، بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ سەرنشین لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە.
ناوبراو بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئۆکرانیا دەیەوێت لانیکەم ١٠ سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت کە لە ئەمریکا دروستکراون و مووشەک و کەرەستەی دیکە بکڕێت بۆ پاراستنی شارەکانی و ژێرخانی گرینگ بەپێی ئەو ڕێککەوتنە.
کاتێک لە کۆشکی سپی پرسیاری لەبارەی یارمەتییە سەربازییە زیادەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا کرا، ترامپ لە وەڵامدا وتی، "ئێمە هیچ نادەین، ئێمە چەک دەفرۆشین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەردەم پەرلەمانی تورکیا ئۆتۆمبێلێ تۆرۆس سووتێنرا و کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٥٧٣ کەس.
ئۆفیسی هەماهەنگکاری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ئاستی کارەسات و قەیران لە غەززە بڵاو کردەوە.