ترامپی داگیرکەر تۆمەتباری جینۆسایدی غەززەی بە "پاڵەوانی جەنگ" ناساند

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بە "پاڵەوانی جەنگ" وەسف کرد.
ترامپ پشتیوانی خۆی بۆ نەتانیاهۆ دەربڕی، کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی دەرکردووە بەهۆی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە غەززە ئەنجام دراون.
ترامپ سەبارەت بە نەتانیاهۆ وتی، "ئەو پیاوێکی باشە، شەڕ دەکات، پاڵەوانی جەنگە، چونکە پێکەوە کارمان کردووە، ئەو پاڵەوانی جەنگە، پێموایە منیش هەروام."
ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئەوکاتی دەرکرد بەهۆی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە غەززە ئەنجامیان داوە. هەروەها نەتانیاهۆ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت. ترامپ پێشتر باسی لەوە کردووە کە پێویستە ئەم دۆسیانە هەڵبوەشێنرێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا، زریانی ئێرین بە خێرایی لە کەنارەکانی کاریبیەوە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٩ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە مووشەکی نوێیان بەرهەم هێناوە کە زۆر پێشکەوتووترە لە مۆدێلەکانی پێشووتر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٧٥٨ کەس.