رژێمی داگیرکەر پلانی داگیرکردنی غەززەی پەسەند کرد

ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە کە لە لایەن ئیێل زەمیر سەرۆکی سەرئەرکانی رژێمی داگیرکەر پێشکەش کرابوو پەسەند کرد.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی گشتی زەمیر و ستافی سوپا، کاتز بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلانەکەی پەسەند کردووە و خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها دەوترێت پلانەکە ئامادەکارییەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی بۆ باشووری ناوچەکە لەخۆدەگرێت.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ناوی لێنرا "عەرابەکانی جەدعون دووەم." رژێمی داگیرکەر پێشتر ئەو هێرشانەی لە ١٧ی ئایاردا لە غەززە دەستیپێکردبوو، بە "عەرابەکانی جەدعون" ناوی بردبوو.
لە چوارچێوەی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە، سوپای یەدەگی داگیرکەر بڕیاریدا ٦٠ هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشت بکات. قۆناغی سەرەتایی جێگیرکردنی ٦٠ هەزار سەرباز بەخۆیەوە دەبینێت.
باس لەوە دەکرێت کە ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، ئەوا ئەم ژمارەیە بۆ ١٣٠ هەزار بەرز دەبێتەوە. قۆناغی یەکەم بریتییە لە گواستنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی بەرەو باشوور و گەمارۆدانی شارەکە و داگیرکردنی. قۆناغی دووەمیش داگیرکردنی کەمپەکانی ناوەڕاستی غەززەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا، زریانی ئێرین بە خێرایی لە کەنارەکانی کاریبیەوە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٩ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە مووشەکی نوێیان بەرهەم هێناوە کە زۆر پێشکەوتووترە لە مۆدێلەکانی پێشووتر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٧٥٨ کەس.