ئەستێرەی تۆپی باسکەی فەلەستینی محەمەد شەعلان بە گولڵەی داگیرکەران شەهید بوو

یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی نیشتمانی فەلەستین و نازناوی "بومەلەرزە" محەمەد شەعلان لەکاتی بۆ هێنانی خۆراک بۆ بنەماڵەکەی لە خان یونس بەهۆی تەقەی سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
محەممەد شەعلان، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی نیشتمانیی فەلەستین و یەکێک لە ئەستێرە هەرە گرنگەکانی یانە ناوخۆییەکان، بە گولڵەی سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر لە خان یونس شەهید بوو.
شەعلان کە بە نازناوی "بومەلەرزە" ناسراوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ هێنانی خۆراک بۆ منداڵەکانی، لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە کراوەتە ئامانج.
لە کاتێکدا کە کۆمەڵگەی وەرزشی فەلەستین و هاندەرانی فەلەستین بە قووڵی دڵتەنگ بوون بە شەهیدبوونی شەعلان، هەزاران کەس لە سۆشیال میدیا یادی فیداکاری ئەو وەرزشوانە گەنجە و گیانی خۆڕاگرییان کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا، زریانی ئێرین بە خێرایی لە کەنارەکانی کاریبیەوە بەرەو کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەڕوات.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٦٩ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کە بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە مووشەکی نوێیان بەرهەم هێناوە کە زۆر پێشکەوتووترە لە مۆدێلەکانی پێشووتر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٦ هەزار و ٧٥٨ کەس.