لە نێجیریا لافاو هەڵسا: ٢٢٨ کوژراو

ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی کاروباری نیشتیمانی نێجیریا ڕاگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات لافاو هەڵساوە و لافاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەس.
بە پێی ئامارەکانی ئاژانسەکە ٢٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٥ کەسیش بریندار بوون و ١١٤ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەروەها بەهۆی لافاوەکە زیاتر لە ٧١ هەزار کەس ناچار ماون خانووکانیان بەجێ بهێڵن و کاریگەری رووداوەکە بە سەر زیاتر لە ٢٠٩ هەزار کەس هەبووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە ٢١ هەزار و ٢٥٧ خانوو ڕوخاون یانیش زیانی زۆریان پێگەشتووە.
دەستنیشان کرا، لە ٧٦ ناوچە نزیکەی ٢٣ هەزار و ٥٠٠ زەوی لە ژێر ئاوەکاندا ماون و ناتوانرێن بۆ کشتوکاڵ بەکار بهێنرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٢٦٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٢٦٥ کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە مەترسی برسێتی و نەهامەتی و مردنیان لەسەرە.
لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن، ٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی داڕمانی کێبڵی پۆڵا لەسەر پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندا لە باکووری ڕۆژئاوای چین، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.