لە نێجیریا لافاو هەڵسا: ٢٢٨ کوژراو

ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی کاروباری نیشتیمانی نێجیریا ڕاگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات لافاو هەڵساوە و لافاو بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەس.
بە پێی ئامارەکانی ئاژانسەکە ٢٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٥ کەسیش بریندار بوون و ١١٤ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هەروەها بەهۆی لافاوەکە زیاتر لە ٧١ هەزار کەس ناچار ماون خانووکانیان بەجێ بهێڵن و کاریگەری رووداوەکە بە سەر زیاتر لە ٢٠٩ هەزار کەس هەبووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە ٢١ هەزار و ٢٥٧ خانوو ڕوخاون یانیش زیانی زۆریان پێگەشتووە.
دەستنیشان کرا، لە ٧٦ ناوچە نزیکەی ٢٣ هەزار و ٥٠٠ زەوی لە ژێر ئاوەکاندا ماون و ناتوانرێن بۆ کشتوکاڵ بەکار بهێنرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیدارەی واشنتۆن سزای بەسەر کەسان و دامەزراوەکانی پەیوەست بە چین و یۆنان سەپاندووە بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لە بازرگانی نەوتی ئێران.
لە غەززە منداڵیکی تەمەن ٥ مانگ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانی لەدەستدا کە لە ئەنجامی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر قەیرانێکی قوڵی برسێتی دروست بووە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر قوتابخانەیەک کە ئاوارەکان تێدا دەمان لانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی رایگەیاند کە ئەگەر حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان قبوڵ بکات، غەززە داگیر دەکەن و وتی، "لە هەر حاڵەتێکدا ئەم کارە دەکەین. هەرگیز نیشانەی پرسیار نەبووە کە حەماس لەوێ بەجێ نەهێڵین."