لە یەمەن ملیۆنان کەس بەشداری لە خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ غەززە دەکەن

لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ڕێپێوانێکی گەورە بە دروشمی "لەگەڵ غەززە وەستاوین، لە هەڕەشە ناترسین، بە پیلانگێڕی ناترسین" بەڕێوەچوو.
گەلی یەمەن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە لە دژی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا.
ڕێپێوانەکە لە شاری سەنعای پایتەخت بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بە هەڵگری ئاڵای فەلەستین داوای کۆتایی هێنان بە گەماڕۆی سەر یەمەن و دەستبەکاربوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد.
لە کاتێکدا بە ملیۆنان یەمەنی دروشمیان دژی ئەمریکا و ڕژێمی داگیرکەر دەوتەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە گەلی یەمەن بۆ هەڕەشەکان مل نادەن و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٦٧٣ کەس.
لە پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٨١ کەس کە ١١٤یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.