لە غەززە ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٧٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٢٧٣ کەس کە ١١٢یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.
دەزگای هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) راگەیاند، لە مانگی ئادار و حوزەیران بەدخۆراکی لە نێوان منداڵەکان خوار ٥ ساڵ دوو ئەوەندە زیادی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
جەنەرالەکانی پێشووی سوپای داگیرکەر دانیان بەوەنا کە حەماس هێزەکەی لە غەززە دووبارە کۆکردووە و گەشتووە ئەو هێزەی کە پێش تۆفانی ئەقسا هەبوو.
گروپەکانی بەناو چیای پەرستگا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نائاسایی و بێ وێنە بۆ سەر دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا.
لە وڵاتی ئیتالیا پزیکشەکان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئیدانەکردنی گەماڕۆی سەر غەززە و سیاسەتی برسێتی رژێمی داگیرکەر بڕیاریان دا دەرمانەکانی دروستکراوی رژێمی داگیرکەر بایکۆت بکەن.