انصارالله فڕۆکەخانەی داگیرکراو و تەلئەبیب و عەسقەلانی کردە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی بن گوریونی داگیرکراویان بە مووشەکێکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک ناسراو بە فەلەستین-٢ کردە ئامانج. هەروەها بزووتنەوەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شارەکانی تەلئەبیب و عەسقەلانی کردە ئامانج.
انصارالله لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان ئۆپڕاسیۆنێکیان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و موجاهیدە قارەمانەکانیان و وەڵامدانەوە بە تاوانەکانی جینۆساید و برسێتی کە لەلایەن دوژمنی داگیرکەری سەهیۆنی دژ بە خەڵکی غەززە ئەنجام دراوە، ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "هێزە مووشەکییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیی گەورەیان ئەنجام دا و فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن)یان لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ناسراو بە فەلەستین-٢ کردە ئامانج. مووشەکەکە هاتە ناو سیستەمی بەرگری ئیسرائیلەوە و بە یارمەتی خودا ئۆپڕاسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو. ئەم هێرشە ترس و دڵەڕاوکێیەکی بەرفراوانی لەناو ڕیزەکانی ئیسرائیلی داگیرکەردا دروستکرد و ملیۆنان سەهیۆنیی ناچارکرد بەرەو پەناگە هەڵبێن و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ڕاگرت."
جگە لەوەش هێزی ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوو ئۆپڕاسیۆنی جیاوازی بە دوو فڕۆکەی بێ سەرنشین ئەنجام دا. ئەم هێرشانە دوو ئامانجی رژێمی داگیرکەریان لە یافا (تەلەئەبیب) و عەسقەلان کردە ئامانج کە یەکێکیان سەربازییە و ئەوی دیکەیان گرنگە.
بزووتنەوەکە جەختی لەوە کرد، تا کاتێک هێرشەکان بەردەوام بن ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەر.
وەک دەزانرێت لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە رژێمی داگیرکەر بە پشتیوانی ئەمریکا لە غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەم هێرشانە بریتین لە کوشتن و برسێتی و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ. رژیمی داگیرکەر هەموو بانگەواز و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی دادگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان پشتگوێ خستووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
جەنەرالەکانی پێشووی سوپای داگیرکەر دانیان بەوەنا کە حەماس هێزەکەی لە غەززە دووبارە کۆکردووە و گەشتووە ئەو هێزەی کە پێش تۆفانی ئەقسا هەبوو.
گروپەکانی بەناو چیای پەرستگا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نائاسایی و بێ وێنە بۆ سەر دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا.
لە وڵاتی ئیتالیا پزیکشەکان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئیدانەکردنی گەماڕۆی سەر غەززە و سیاسەتی برسێتی رژێمی داگیرکەر بڕیاریان دا دەرمانەکانی دروستکراوی رژێمی داگیرکەر بایکۆت بکەن.