لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی دووبارە دەستی بە هێرشەکانی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد. بە پێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢١ فەلەستینی شەهید بوون ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر مەدەنی بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونس ١٦ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون. هەروەها لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر بەناو خاڵی دابەشکردنی هاوکاری فەلەستینیێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەغازی ٣ کەس شەهید بوون. هەروەها هێرش کرایە سەر مەدەنییەکان کە لە خاڵی دابەشکردن لە نزیکەی ڕێوڕەوی نەتزاریم و لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک شەهید بوو.
هێرشێکی دیکە بە درۆن بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٦٧٣ کەس.
لە پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٨١ کەس کە ١١٤یان منداڵن.