ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٢ هەزار و ٧٤٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٧٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٨ هەزار و ٢٥٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٠٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٢ هەزار و ٧٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٨ هەزار و ٢٥٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا لە مانگی ئەیلوول لە ٨٠مین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە دەکات.
حەماس ڕایگەیاندووە کە رژێمی داگیرکەر بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس و کوشتنی ١٩ کەس کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس، کارمەندانی چاودێری تەندروستی و کارمەندانی بەرگری شارستانی بوون، تاوانی شەڕ پێکدەهێنێت.
میدیاکانی داگیرکەر ئاشکرایان کرد کە تەلئەبیب پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆمەڵەی پەنابەران لە سوودانی باشوور کردووە و پارەی داوە بۆ پلانەکانی گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززەوە بۆ وڵاتانی ئەفریقا.