سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هەڵکوتان سەر مزگەوتی ئەقسا

دەیان جوولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئەمڕۆ بەیانی جوولەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا. داگیرکەران لە کاتی هێرشەکان چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
داگیرکەران جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە هەموو ڕۆژێک لە دەروازەی مەغاریبەوە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە تایبەت هێرشەکان لە ڕۆژانی بەناو جەژنەکانی جوولەکەکان چڕتر دەکرێن.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەوڵ دەدەن بەم جۆرە هێرشانە ناسنامەی ئیسلامی مزگەوتی ئەقسا بگۆڕێن.
پێکهاتە جوولەکەکانی سەهیۆنی ناسراو بە "گرووپی پەیکەر" بە شێوەیەکی سیستماتیک مزگەوتی ئەقسا دەکەنە ئامانج، لە کاتێکدا پۆلیسی داگیرکەر پشتیوانی ڕاستەوخۆ لەم هەوڵانە دەکات.
جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەم هەڵمەتانە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی نین، بەڵکو بەشێکن لە ستراتیژییەکی درێژخایەن. ئامانج لێی گۆڕینی کاریگەرانەی دۆخی ئایینی و مێژوویی ئێستایە لە ئەقسا و گۆڕینی شوێنەکە بۆ "فەزای پەرستنی هاوبەش."
بەڵام دەسەڵاتداران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە بە ڕوونی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەقسا شوێنێکی عیبادەتکردنە کە تەنها بۆ موسڵمانان تەرخانکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کۆنی نابلوس لە میانی ئەو ئۆپڕاسیۆنانەی کە ٩ کاتژمێری خایاند، فەلەستینییەک بە دیل گیرا و زۆرێک لە خێزانەکان لە ماڵەکانیان چۆڵکران.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣١٣ کەس کە ١١٩یان منداڵن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین کۆدەبێتەوە.