داگیرکەران ٤٥٠ هەزار دۆلاریان لە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو دزی

سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئیدعای ئەوەی پارەکە بۆ حەماس دەگوازرێتەوە هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و ٤٥٠ هەزار دۆلاریان دزی.
سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ هەڵکوتانە سەر شاری رامەلڵا و نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویان کردە ئامانج. سەربازەکانی داگیرکەر بە بەهانەی پارەکە بۆ حەماس دەگوازرێتەوە ١.٥ ملیۆن شەکەل (٤٤٧ هەزار دۆلار) پارەیان دزی.
مانگی سووری فەلەستین ڕاگەیاند، لە کاتی هێرشەکەدا ٢٧ کەس بریندار بوون.
داگیرکەران باسیان لەوە کرد کە ٩ کەسیان دەستبەسەر کردووە و گوایە دەستیان بە سەر هەنێک بەڵگەیان گرتووە.
لەبەر ئەوەی هێرشەکە بۆ سەر ناوەندی شاری رامەلڵا ئەنجام دراوە وەک هێرشێک تۆمار کرا کە پێشتر زۆر کەم بینرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ئەلخەلیل، باندە جولەکەکان فشارەکان زیاد دەکەن بە دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ لەسەر زەوییە فەلەستینییەکان لە هەمان کاتدا فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٨ هەزار و ٩٢٧ کەس.
لە شاری کۆنی نابلوس لە میانی ئەو ئۆپڕاسیۆنانەی کە ٩ کاتژمێری خایاند، فەلەستینییەک بە دیل گیرا و زۆرێک لە خێزانەکان لە ماڵەکانیان چۆڵکران.