لە ئێران ٨ سیخوڕی مۆساد دەستبەسەر کران

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیاند، لە پارێزگای خۆراسانی ڕەوزی ٨ کەس کە پەیوەندیان لەگەڵ مۆساد هەبوو دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی لەگەڵ گروپەکانی جیاوازخواز هاوکاریان دەکرد و بە شێوەی ئۆنلاین پەروەردەیی تایبەتیان لە سیخوڕەکانی مۆساد وەردەگرت.
دەستنیشان کرا، ئەو کەسانە لە کاتی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران زانیارییان لەبارەی کەسایەتییەکانی گرنگی سەربازی کۆدەکردەوە و شوێنی ناوەندەکانی گرنگیان لە مەشهەد بە مۆساد ڕادەگەیاند.
دەوترێت ئەو شانە دەستگیرکراوە پلانیان داڕێژتبوو بۆ هێرشکردنە سەر کاربەدەستانی حکومەت و سەربازی و هەروەها بە مەبەستی کردنە ئامانجی ناوەندە سەرەکییەکانی شاری مەشهەد. بەڵام پێش هێرشەکە سەرجەم ئەندامەکان بە کەرەستە و ئامێری دروستکردنی تەقەمەنیەوە دەستگیر کراون، بەمەش چالاکییە خیانەتکارەکانیان پووچەڵ کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سەر یادگاری "هۆلۆکۆست" لە شاری لیۆنی وڵاتی فەڕەنسا "غەززەی ئازاد" نووسرا کە لە کۆتایی هەفتەدا کرایەوە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٤٨ کەس کە ١٢٧یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە کەناری غەززە ٢٤٧ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٣ هەزار و ٥٥٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٠ هەزار و ٦٦٠ کەس.