لە غەززە ٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٤٨ کەس کە ١٢٧یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٩ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٣٤٨ کەس کە ١٢٧یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.