بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا: قەیرانی تەندروستی لە غەززە قووڵە، چارەسەر ڕاگرتنی جینۆسایدە

دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.
دکتور محەممەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی و ئینسانی لە غەززە لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە گەیشتووەتە خراپترین ئاستی خۆی. دکتۆر سەلمییە جەختی لەوە کردەوە کە سیستەمی تەندروستی مەترسیی داڕمانی تەواوەتی لەسەرە.
دکتۆر ئەبو سەلمییە لە سۆشیال میدیادا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکان لە توانای تەواودان و ڕێژەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ لەسەددایە و ئاماژەی بە زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی هەوکردنی برینەکان کردووە لە یەکە پزیشکییەکان.
سەلمییە ئاماژەی بەوە دا کە مردن بەهۆی برسێتی لە مانگی ئابدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، هەروەها کەمیی خۆراک دەتوانێت لە ماوەی داهاتوودا مردن زیاد بکات.
سەلمییە ڕایگەیاند کە کۆگاکانی دابینکردنی دەرمان و پزیشکی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، کەرتەکە زیاتر لە ٦٠ لەسەد کەمیی بەخۆیەوە بینیوە. بێهۆشکردن و دەرمانی فریاگوزاری و نەشتەرگەری و دژە زیندەیی و دەرمانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە تەواوی کەمبوونەتەوە. ئەم دەرمانانە لە ناوەندە تەندروستییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەرمانخانە تایبەتەکاندا بەردەست نین.
دکتۆر سەلمییە ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و پێست لە کەمپەکانی پەنابەراندا زیاتر بڵاودەبێتەوە و حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی گویلان-بارێش ڕوو لە زیادبوون دەکەن، ئەمەش کێشە تەندروستییەکانی فەلەستینییەکان زیاتر قووڵتر دەکاتەوە.
دکتۆر سەلمییە جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی غەززە تەنیا بە وەستاندنی جینۆسایدەکە مومکین دەبێت، هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی شەڕەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.