رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر سوریا

هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ناوچەکانی چۆڵکراو لە گوندەواری قونەیترەی سوریا بۆردومان کرد و دواتر چونەتە ناو گوندەکە و لە ناو خانوو گەڕانیان ئەنجام دا. حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکەی کرد وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر گوندەواری قونەیترە لە باشووری سوریا. بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، سوپای داگیرکەر بە تۆپی هاوان ناوچەکەی بۆردومان کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی سوریا سانا، هێزەکانی داگیرکەر بە دوو ئۆتۆمبێل چوونە ناوچەی تەل قروم و لە ناوچەکە پشکنینیان ئەنجام دا. هەروەها هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی جۆلانی داگیرکراو مانۆوری سەربازیان ئەنجام دایەوە و تەقینەوەکە لە ناوچەکە بیسترا.
دواتر کاروانێکی ١٦ ئۆتۆمبیل چوونەتە ناو بەرزاییەکانی جۆلان و لە ڕێگەی گوندی ئەلعەشە بەرەو گوندی ئەسبەح چوون. داگیرکەران بازگەیەکیان لەوێ دانا و چەندین ماڵیان پشکنی. هەروەها لە کاتی هێرشی داگیرکەران فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ناوچەکەدا فڕیون.
حکومەتی دیمەشق کاردانەوەی توندی نیشان دا و هێرشەکانی بە "پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی ١٩٧٤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان" وەسف کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٦٧ کەس کە ١٠یان منداڵن.
دکتۆر محەمەد ئەبو سەلمییە، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داوای دەستوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.