تەقینەوەیەک لە پاکستان: ١٣ کوژراو و ٣١ بریندار

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی تەندروستی و پۆلیسی پاکستان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە هەرێمی بەلوچستان لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسان، دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان گرانە و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
سەرچاوەکانی پۆلیس باس لەوە دەکەن، تەقینەوەکە لە نزیکەی یاریگەی شاهوانی لە شاری کەتای پایتەختی هەرێمەکە لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی رووی دا.
بەرپرسانی حکومەت باسیان لەوە کرد کە پێدەچێت تەقینەوەکە هێرشێکی خۆکوژی بووە و لێپرسینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری تەقینەوەکە و دەستبەسەرکردنی بکەرەکان دەستیپێکرد.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و فڕیاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.